
پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سانع ستار، سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامنیەتی قەزای ناوەندی سۆران،بەزاری كرمانجی رایگەیاند:” دوای بەدواداچوونی بەردەوام دەستگیرا بە دوو كێڵگەی سەوزەو دانەوێڵەی برنج كە بە ئاوی قورس ئاو دەدران لە لایەن لیژنەكانی ئاوبووی لە ناو برا و درایە دادگا”.
هاوكات لە راگەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران كە واژۆی راوێژكار نەبەز رەفعەتی لەسەرە هاتووە : دوای زانینی ئەوەی كە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دوو كێڵگەی سەوزەو دانەوێڵەی برنج هەن بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن ، ئەم بابەتە نەخۆشی كولێراو شیرپەنجەی پێوەیە بۆیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی تەندروستی وپاراستنی كواڵێتی بەروبوومی ناوەخۆ لایەنی پەوەندیدارمان راسپارد بەلەناوبردن و هەڵگێرانەوەی بەروبومەكەو گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر بە جوتیارەكان.