زاری کرمانجی – سۆران :
پزیشکێکی خۆراک لەسەر زۆر خواردنی میوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت زۆرخواردنی میوە زیانی هەیە.
دکتۆر ڕۆمان ئیڤانۆڤ لەم بارەیەوە دەڵێ: “زۆر خواردنی میوە، گرفت بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بۆ هەر ڕۆژێک (%15 میوە و %20 سەوزە و %25 بەرهەمەکانی شیر %30 بەرهەمەکانی دانەوێڵە و %10 گۆشت و پاقلەمەنیەکان) بخورێت، ئەم سیستەمە هاوسەنگی ڕادەگرێت و تەندروستی مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە مەترسییەکانی زۆر خواردنی میوە،”
ئیڤانۆڤ هێما بە جۆرە مەترسییەکی تری زۆر خواردنی میوە دەکات و دەڵێ: “لەناو میوەدا، بڕێکی زۆر لە شەکری فرکتۆز هەیە، بەرزبوونەوەی لە جەستەدا کاریگەری لە سەر شەکرەی خوێن دەبێت و زێدەڕۆیی کردن لە خواردنی میوە، هەرس کردن قورستر دەکات و دەبێتە هۆکاری ئاوسانی ناو سک و دروستبوونی غازات.”