زاری كرمانجی- سۆران:
د. سۆران محەممەد، پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم
ئەم پزیشكە بەرنامەیەكی خۆراكی بۆ ئەوانەی كە تووشبووی شەكرەن دادەڕێژێت تا بتوانن سوودی لێ وەربگرن و پەیڕەوی بكەن.
ئەو خواردنانەی كە خراپن، وەك شەكری سپی، چا و نیسكافە كە شەكریان تێدەكرێت، ئەو شیرینیانەی شەكریان تێكرابێ وەك بڕمە، محەلەبی، پاقلاوە، دۆندرمە، كولیچە، بیبسی، كۆلا و فانتا و…هتد، میوە شیرینەكانیش كاڵەك، شووتی، ترێ، مۆز و هەنجیر، بەڵام بڕێكی كەم لەم میوانە رێگەپێدراوە بخۆرێت، جگە لەمانەش مڕەبا، هەنگوین، برنج، پەتاتە، نانی گەنم و خواردنە قووتوونراوەكان، هەموو ئەمانە دژی شەكرەن و مابێ تووشبوو بیان خوات.
ئەم پزیشكە ئاماژە بەو خۆراكانەش دەكات كە سوودیان هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی
شەكرەیان هەیە لەوانەش:
-سەوزەكان وەك كەلەرم، كاهوو، قەرنابیت، بروكلی، توور، خەیار، ترۆزی، تەماتە و ئاڤۆگادۆ.
-زەیتون
-فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، نۆك، شۆفان.
-ماسی.
-سنگی مریشك.
-هێلكە.
-ماستی كوردی بێ چەوری.
-نانی جۆ.
-ساوەر و قەرەخەرمان
-وەرزشكردن وەك وەرزشی تایبەت، راكردن، مەلە و پاسكیل سواری.
-چای سەوز، قاوە بێ شەكر، ترشە سماق، لیمۆ، زەنجەبیل، بیبەری تیژ و جاترە.