مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
قوتابییەكی تەمەن 21 ساڵ، دانیشتووی شاری سۆران بەدەستە رەنگینەكانی خۆی وێنە دەكێشێت، زۆربەی وێنەكانیشی لەسەر كاشی دەكێشێت، ئەوەش سەرنجی هاووڵاتییانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە.
شەهرام نەزیر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: قوتابی زانكۆی سۆرانم، لە قۆناغی دووەمی بەشی كۆمەڵناسی، پێنج ساڵ دەبێت دەستم بەكاری وێنەكێشان كردووە، كە وێنەكێشانم هەڵبژارد بۆ مەرامێكی ماددی نەبوو، بەڵكو تەنیا حەزێك بوو وەك هەر منداڵێك كە لە سەرەتای چوونە قوتابخانە حەزی لە وێنەكێشان و قەلەم ڕەنگە، بەڵام حەزەكەم هەر مایەوە تا گەیشتمە تەمنێكی پێگەیشتوو پێش ئەوەی دەست بە وێنەكێشان بكەم ڕۆژانە لەسەر دەفتەر و كاغەز وێنەم دەكێشا، بەڵام دواتر كە شارەزای بوارەكە بووم حەزكەمە لە پارچە كاغەزێكەوە گۆڕی بۆ سەر كاشی كە وێنە لەسەر كاشی بكێشم و خەڵكێكی زۆریش داوا دەكەن وێنەیان بۆ بكێشم، لە داهاتووشدا حەزدەكەم ببمە توێژەری كۆمەڵایەتی، چونكە وەك گوتم وێنەكێشان بۆمن حەزە نەك پیشە و مەبەستیشم لە نمایشكردنی وێنەكانم ئارەزوویێكی خۆمە و ئەمەوێ ئەو پەیامە بە هەموو خەڵك بگەیێنم كە دەتوانن لە پاڵ كارە لاوەكیەكان ئەو ئارەزووەی هەتە لە هەر بوارێك بێت پشتگوێ نەخەن و بە نەگۆری بمێنێتەوە هەر وەكو من لە پاڵ خوێندنم حەز و خولیام وێنەكێشانە پشتگوێم نەخستووە و هەر شتێك بە حەزەوە بكرێ بێگومان سەركەوتوو دەبی تێیدا.