وەزیری پەروەردە : وەزارەتی پەروەردە ئامانجیەتی پەروەردەی منداڵان لە خێزان و کایە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە هاوئاهەنگ بە پەروەردەی قوتابخانە بکات
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
پلاتفۆرمی (ئی – خێزان) دەییان بابەتی پەروەردەیی لە خۆ گرتووەو وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بوونی ئەم پلاتفۆرمە بە پێویست و گرنگ دەزانێت بۆ دایک و باوک و قوتابیان و خوێندکاران.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لەبارەی ناوەڕۆک و بەشەکانی پلاتفۆرمەکەوە دەڵێ : “بەها ڕەفتارییەکان، شێوازی ئاخاوتن، بەرپرسیاریتی دایک و باوک لە پرۆسەی پەروەردە، چۆنیەتی گەشەپێدانی زمان لای منداڵ، چۆن خێزان کۆمەکی منداڵ بکات لە خوێندن، چۆن خێزان خوێندنەوە بکات بە بەشێک لە ویستی منداڵەکەی، چی بکرێت لە پشووی هاوین، هاندانی گەنجان، هۆشیاری بەکارهێنانی ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان، کەمسەرەنجی و فرە جووڵە، مامەڵەکردن لەگەڵ دیسلێکسیا، بیرکۆڵی، ئۆتیزم، سترێس لەکاتی تاقیکردنەوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار، گرنگی خۆراک، تەندروستی کۆرپە، خۆراکی تەواو کار، خواردنی بەیانیان، شێوازی پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی منداڵ، سیستەمی خۆراک بەپێی تەمەن، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، بڕیاردان، چارەسەری ناکۆکی، پەیوەندسازیی، پلاندانان و بەها کۆمەڵایەتییەکان. هەموو ئەوانە بە ڤیدیۆ / نامیلکە/ پۆستەر/ لە پلاتفۆرمی (ئی – خێزان ) بەردەستن،”
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ئامانجی پلاتفۆرمەکە دەڵێ :”وەزارەتی پەروەردە ئامانجیەتی پەروەردەی منداڵان لە خێزان و کایە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە هاوئاهەنگ بە پەروەردەی قوتابخانە بکات. بۆیە ڕۆڵی بەخێوکاری قوتابییان و بە ئاگاییان لەو بابەتانە گرنگن بۆ پەروەردەکردنێکی دروست.”
لينكى پلاتفورمى ئى – خێزان :