زاری كرمانجی – مەسروور بارزانی پێشوازی له سێلیست واڵەندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد .
ئهمڕۆ چوارشهممه، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد و سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەریکا و ئەو یاداشتی لەیەکتێگەیشینە کرا کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت.
مهسروور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش. بەتایبەتی کە ئەمڕۆ ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە گرنگە لەنێوان ھەردوولادا واژۆ دەکرێت و، خواستی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە جێی شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆ واژووکردنی ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە کە نیشانەی بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە.
ههروهها چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.