” گوژمەكەی نزیكەی 13 ملیار دینارە “
زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
لەمبارەوە ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” چوار پڕۆژەی ستراتیژی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سۆران لە قەزای چۆمان جێبەجێ دەكرێن، ئەوانیش بریتین لە:
- بونیادنانی هێڵی 132 كەی ڤیی سۆران 2 – چۆمان بە درێژایی 45 كیلۆمەتر.
- بونیادنانی هێڵی 33 كەی ڤیی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی 20 كیلۆمەتر.
- دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 كەی ڤیی چۆمان بە قەبارەی 45 مێگاوات.
- دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 كەی ڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25 مێگاوات.
ئەوەشی خستەڕوو: ” “ ئەم چوار پرۆژەیە بە بەهای نزیكەی 13 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای “هێرۆ”وە جێبەجێ دەکرێن و كێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی كارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەكەن و بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان دەگاتە حاجی ئۆمەران.
چەند ساڵێكە کارەبای حاجی ئۆمەران لە ئێرانەو هاوردە دەکرێت. دوای تەواو بوونی ئەم دوو پڕۆژەی یەکەم، دانیشتوانانی ئەم ناحیە لە كارەبای نیشتمانی سودمەند دەبن.