زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستی كردووە، به دروستكردنی چەند پۆلێكی خوێندن لە ژمارەیەك قوتابخانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران.
لەمبارەوە ئەحمەد حەمەدئەمین، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” پاش رێکەوتنی دوولایەنەی وەزارەتی پەروەردە و دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ دروستکردنی چەندین ژووری خوێندن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران هاوکاری کۆمەڵێک قوتابخانە دەکات، بە زیاد کردنی چەند پۆلێکی نوێ بۆ بەشێک لە قوتابخانەکان”.
ئهوهشی خستهروو ” هەریەکە لە (قوتابخانەی ئایلانی بنەڕەتی تێکەلاو، قوتابخانەی ڕاپەڕینی بنەڕەتی تێکەلاو ،قوتابخانەی سەروچاوەی بنەڕەتی تێکەلاو ،دواناوەندی گوڵی زەردی کچان، قوتابخانەی جۆلەمێرگی خواروی بنەڕەتی ) بەهۆی ژمارەی زۆری قوتابیان و کەمی هۆڵی خوێندن بڕیاردراوە بۆ هەریەکە لەم قوتابخانانە سێ (٣)ژووری نوێ دروست بکرێن ،کەوا بە سوپاسەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕیاریداوە بە لە ئەستۆ گرتنی ئەم هاوکاریە و لە ماوەیەکی کەم کارەکانیان تەواو دەبن و لە ساڵی نوێی خوێند لە خزمەت قوتابیان دەبێت”.
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین کەوا هەمیشە هاوکاری گشت چین و توێژێک بوە و کەرتی پەروەردە و قوتابیانیش هەمیشە لە پێشەنگی خزمەتگوزاری و هاوکاریەکانیان بوە.