زاری كرمانجی-چۆمان
قائیمقامی قەزای چۆمان، داوا لە هاووڵاتیانی سنووركە دەكات، ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان هەیە، پەلە بكەن لە تۆمار كردنی چەكەكانیان لە بەشی پۆلیسی چۆمان، چونكە دوای تەواو بوونی دەرفەتی یاسایی ئەو چەكانە دەستیان بەسەر دادەگیرێت.
قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە لیژنەی تایبەت بە تۆمار كردنی چەكی بێ مۆڵەت، لە پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مەفرەزەیەكیان بەهاوكاری پۆلیسی چۆمان، لەدەروازەی قەزاكەمان دانا”.
سوارا ئەكڕەم ئەحمەد، قائیمقامی قەزای چۆمان سەردانی مەیدانی ئەو لیژنەیەی كردو دەستخۆشی لێكردن، بۆ جێ بەجێ كردنی یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ و رێنمایەكانی بۆ دیاردەی چەكداری بنبڕ بكرێن، لەپێناو نەهێشتنی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی”.
قائیمقامی قەزای چۆمان راشیگەیاند ” هەموو پاڵپشتیەكی جێبەجێ كردنی ئەو یاسایە دەكەین و داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی سەنتەری قەزاكەمان و ناحییەكانی سنوركە دەكەین، ئەوانەی خاوەنی چەكی بێ مۆڵەتن پەلە بكەن لە تۆمار كردنیان لە بەشی پۆلیسی چۆمان، چونكە دوای تەواو بوونی دەرفەتی یاسایی ئەو چەكانە دەستیان بەسەر دادەگیرێت و بەپێی یاسای ژمارە ٢ كاردانەوەی یاسایی دەكرێت، لە دوای ٢١ ی تەممووز هیچ هاووڵاتییەك مافی تۆمار كردنی چەكی بێ مۆڵەتی نامێنێ.