لە داواكارییەكیاندا كە بۆ زاری كرمانجی ناردوویانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هێنانە كایەی ناحیەی سرێشمە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو، بەڵام پێمان وایە بە ناحیە بوونی سرێشمە تەنها سوودی بۆ خودی سرێشمە و، یەک گوند ئەبێت، ئەویش گوندی لێڕەمیرە، و هیچ سوودێکی بۆ 20 گوندی دۆڵی بیاو و سەرچیا نابێت، بە هۆی دووریی لێیانەوە و، تێکەڵ بوونی لە گەڵ خەلیفانەوە”.
زیاتر ئاماژەی بەوەداوە ” لە بەر ئەوە پێشنیار بۆ هەردوو بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بفەرموون بە هێنانە کایەی ناحیەیەکیش لە گوندی خەلان بیاو، کە هەموو مەرجێکی بوون بە ناحیەی تێدایە، تا دانیشتوانی ئەو 20 گوندەی دوڵی بیاو و سەرچیا، بتوانن هەست بەو خزمەتە گرینگەی حکومەتی هەرێم بکەن کە بۆیان فەراهەم دەکرێت و، چیتر ڕێگای دوور بە مەبەستی ڕاییکردنی هەندێ مامەڵاتیان نەگرنە بەر”.