بۆتان سەباح-زاری كرمانجی
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت ” لە ساڵی 2009 هیچ پڕۆژەیەكی وامان نەبووە، تەنها ئەوەی هەبووە گۆڕین و دانانی تۆڕی ئاو بووە، لەگەڵ دابین كردنی ئامێرو پێداویستی و لێدانی بیر.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر وشكبوون و كەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان، بەمەش لە هەندێك شوێن زیاتر پشتمان بە ئاوی ژێر زەووی بەستووە واتە بیری ئیرتیوازی، بەتایبەتیش دوای وشكبوونی سەرچاوەی ئاوی سەرووچاوەی ناحیەی دیانا، هەروەها لە گوندەكانی دەورووبەریش هەوڵمانداوە لە رێگەی تانكەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین بكەین، هەروەها پلانی درێژخایەنمان هەیە بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاوی كە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بۆ ئەمەش لە رێگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە هەڵگورد شێخ نەجیب لەسەر خەتە بۆ چارەسەری ئەم گرفتەوە نووسراوێكی تایبەت بەرزدەكەینەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنوورەكەمان جێبەجێ بكرێن”.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی، لە ساڵی 2009 هیچ پڕۆژەیەكی وامان نەبووە، تەنها ئەوەی هەبووە گۆڕین و دانانی تۆڕی ئاو بووە، لەگەڵ دابین كردنی ئامێرو پێداویستی و لێدانی بیر و هتد، بەهیواین لە داهاتوودا چەند پڕۆژەیەكی ئاو ئەنجام بدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەو چارەسەری گرفتی كەمئاوی لە سنوورەكەمان”