پشتیوان کەریم – سۆران:
وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لە بارەی دامەزراندنی ئەو كەسانەی کە بەشێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار کردبوو بە مەبەستی دامەزراندن، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لەم بارەیەوە هیچ زانیاریەکمان نییە لەبەر ئەوەی دامەزراندنەکە پەیوەستە بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشان (تطوع) لەوەزارەتی ناوەخۆی عێراقی .
کاروان خۆشناو، بەرپرسی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئاشکراشی کرد:” بە شێوەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار کردووە، هەر ئەوانیش وادەکەی رادەگەیەنن، بۆیە ئێمە هیچ زانیاریەکمان نییە، وادەکە دیار نییە”.
هاوکات، لە ماوەی شەش مانگی رابردوو فۆڕمی دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور بڵاوكرایەوە بەمەش ژمارەیەكی یەكجار زۆر ناوی خۆیان تۆمار كردووە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوەكانیانن.