لە ژێر چاودێری بەرێز (غەفور ئەحمەد مەلاسوار ) قایمەقامی قەزای مێرگەسۆر و بە ئامادەبوونی بەڕێز (هەرێم فازل ) بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رێژەیی زۆرینەی یاسایی ئەندامانی سەنتەر لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٥ / ٧ / ٢٠٢٣ لە ژێر دروشمی “بنیات نانی گۆمەلگایەکی ڕۆشنبیر ، زامنی کوردستانێکی بەهێزە” سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەلایەتی مێرگەسۆر پێنجەمین کۆنفرانسی ئەنجامدا.
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا دوای پێشكەش كردنی راپۆرت و خستنەڕووی كارو چالاكییەكانیان سەرۆک و دەستەی کارگێری سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەلایەتی مێرگەسۆر دەستیان لە کار ھەلگرت، ھاوکات دوایی گفتوگۆ لەسەر ھەموارکردنەوەی پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەر بە شێوازی دەنگدان بەزۆرینەی دەنگ پەیڕەو و پڕۆگرامی ھەموارکراو بۆ دوو سالی داھاتوو لە لایەن ئەندامان پەسەندکرا.
ھەر لەمیانەی كۆنفڕانسەكەدا بە مەبەستی دەستنیشان کردنی سەرۆک و دەستەی نوێ ی کارگێڕی سەنتەر دەرگای خۆ پالاوتن بە رووی ئەندامان کرایەوە ، دواتر لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەلبژاردن بۆ (سەرۆکی سەنتەر ، (٧) حەوت ئەندامی دەسەتەی کارگێری سەنتەر و (٢) دوو ئەندامی یەدەک)ئەنجامدرا و دوای کێبرکێ لە دەنگدان بە سەرکەوتووی سەرۆک و دەستەی نوێ ی کارگێری سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەلایەتی مێرگەسۆر ھەلبژێردران.