پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران جێگیر بووە و سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ گۆڕانی بەسەردانەهاتووە وەک خۆیی ماوەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1921 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 330 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 351 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.