ماوەی ٣٥ ڕۆژە بەشێک لە جووتیارانى کورد و تورکمان مانیان گرتووەو چادریان هەڵداوە لەدژی داگیرکردنى زەوییەکانیان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە، ئەو جوتیارانە ناڕەزایەتى خۆیان لە داگیرکردنى زەوییەکانیان و بەدەمەوە نەچوونى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عێراق دەردەبڕن.
لە ساڵی ١٩٧٥ بەبڕیاری ڕژێمی بەعس هەزاران دۆنم زەوی کوردو و تورکمان درا بە عەرەبی هاوردە و لەسەریان تاپۆکرا، لێیان زەوت کرابوو، دوای ساڵی ٢٠٠٣ ڕووخانی ڕژێمی بەعس، عەرەبە هاوردەکان ناوچەکەیان چۆڵکرد و هەڵهاتن و جوتیارە کوردو تورکمانەکان چوونەوە سەر موڵک و زەوییەکانى خۆیان.
دوای خەیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ جارێکی دیکە عەرەبەکان گەڕانەوە ناوچەکە و زەوی جوتیارانى کوردو تورکمان داگیر دەکەن و دژ بەو داگیرکارییە، جوتیارانی کورد و تورکومان ٣٥ ڕۆژە لە تۆپزاوا چادریان هەڵداوە.