پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەرپرسی نوسینگەی حەج وعومرەی سۆران، لەبارەی دۆخی حاجیانی كورد لەوڵاتی سعودیە و وادەی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” سەرجەم حاجیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەركە ئاینییەكانیان بەجێ گەیاندووە سەلامەتن، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووە سەرجەم حاجیانی سنوورەكە دەگەڕێنەوە .
مەلایوسف ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومڕەی سۆران، ئاشكراشی كرد:” حاجیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی سەرجەم خزمەتگوزاریەكانیان بۆ دابینكراوە خۆیان ئامادە دەكەن لە نۆی ئەم مانگە ئەو حاجیانەی بەرێگەی وشكانی گەشتیان كردووە دەگەڕێنەوە كە ژمارەیان 53 حاجی بوون.
گووتیشی:” ئەو حاجیانەی كە لە رێگەی ئاسمانیەوە گەشتی حەجیان ئەنجامداوە لە 10 و11ی ئەم مانگە سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان زیاتر لە 250حاجییە ”.