زاری کرمانجی – سۆران :
سەرەڕای هەڵکشان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 40 پلەی سیلیزی، شارەزایەکی بواری کەشناسی باس هاتنی شەپۆلێکی باران بارین و هەوایەکی سارد دەکات.
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی باس لەوە دەکات نیوەی ئەم مانگە ئەگەری باران بارین هەیە و دەڵێ : “دەوروبەری 18 بۆ 20ی ئەم مانگە، ئەگەری هەیە هەوایەکی سارد لە بەرزایییەکانی سەرەوەدا، پێشڕەوی بکات بۆ خوارەوە، بەمەش بارانێکی زۆر بۆ باکووری کوردستان و باکووری ئێران بەرهەم دەهێنێت، ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت لە هەندێک شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان لەو ماوەدا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت”.