پشتیوان کەریم- جاحی ئۆمەران:
بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە بارەی جموجۆڵی بازرگانی وگەشتیاری بە زاری کرامانجی راگەیاند:” جموجۆڵی گەشتیاری لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی جەژن و وەرزی هاوین بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە،هەروەها جموجۆڵی بارزگانیش لەهەردوولا بەردەوامی هەبووە.
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گووتیشی:” بەگشتی رێژەی هاتن وچوونی گەشتیاران رووی لەبەرز بوونەوەکردووە، رێکاررکانی گەشتکردنی گەشتیارانیش لەرێگەی دەروازەکان تەنها بەهەبوونی پاسپۆرت دەتوانێ گەشت بکات بێ هەبوونی ڤیزا، ئەمەش ئاسانکاری زۆر باشە بۆ گەشتیاران .”