مههدى محهممهد – زاری كرمانجی:
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانێك رێگەی بە كارمەندانی كەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) دا كە مووچەكانیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە، كاری تەكسی بكەین. بۆیە ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێكدا ئاگاداری ئەو كارمەندانە دەكاتەوە بە تایبەت ئەوانەی تا ئێستا لۆگۆیان نەكردووە، بە زوویی كارەكانیان تەواو بكەن .
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ:
ئاگادارییەك دەربارەی لۆگۆی تاكسییەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمانی وزاری ژمارە (3018/ ك) لە25ی 1ی 2023 ئاسانكاریی كرد تائەو كارمەندانەی كەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) كە موچەكانیان لەیەك ملیۆن دینار كەمترە بتوانن بەشێوەی یاسایی لەدوای دەوامی فەرمی شوفێری تاكسی بكەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاكسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو كردنی پرۆسەی لۆگۆی تاكسی كە بەگوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا 15ی تەمووزی 2023، ئەوانەی لۆگۆیان نەكردووە یان لێیان كردۆتەوە، لۆگۆ بكەن، ڕێنماییەكی گرنگ دەردەچێت.
بە گوێرەی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، كە هەفتەی داهاتوو بڵاو دەكرێتەوە، پێویستە:
1. هەموو تاكسییەك لە شار وشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان تا 15ی تەمووزی 2023 مامەڵەی لۆگۆی تاكسییان تەواو كردبێت و لۆگۆیان لە تاكسیەكانیان دابێت.
2. (3) كارتی زانیاری داواكراویان لە ناو تاكسییەكانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند كە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەكرێت، هەڵواسیبێت.
3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ كە لە كاتی بینینی تاكسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بەبڕی 40 هەزار دینار)و بەسیستم بۆی ڕەوانە بكرێت.
4. هەر شوفێرێكی تاكسی لە ماوەی مانگێك بڕی ئەو سزایەی دەكەوێتە سەری بە هۆی تەواونەكردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیكردن بە دەستكاریكردنی لۆگۆ و كارتی زانیاری تاكسییەكە، لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەكلا نەكاتەوە، سزاكەی دەبێتە دوو بەرامبەر.
5. هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەكە، تاكسی ناوشار ناتوانێت لە هێلەكانی دەرەوەی شار كار بكات و تەكسی هێلەكانیش ناتوانن لەناوشار كاربكەن.
بۆیە ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاكسی دەكەینەوە كە سوود لەو ماوەی ماوە ( كە كەمترە لە دوو مانگ) وەربگرن و بەزوترینكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەكەتان بكەن بۆ تەواوكردنی لۆگۆی تاكسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.