زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو 13 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
بە گشتی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو 20 بەندکراو بە هۆکاری جیاواز لە نێو بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست داوە، كه 13 بەندکراویان کورد بوون.
هۆکاری گیان لە دەست دانی بەندکراوان، هەر وەکوو لە ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو هێمای بۆ کراوە، 4 بەندکراو لە ژێر کاریگەری ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت گیانیان لە دەست داوە، هەروەها 7 بەندکراوی تریش بە هۆی نەخۆشی و دواکەوتنی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە و 3 بەندکراوی تریش بە هۆکاری گوماناوی و ژەهراویبوون گیانیان لە دەست داوە. جگە لەوەش 3 بەندکراوی دیکەش لە شەڕ و تێک هەڵچوونی نێوان بەندکراوان هەروەها 3 بەندکراوی سیاسی شۆڕشی ژینا ئەمینی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە.