سەردار قازی ـ زاری كرمانجی:
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی بەرگری رووسیا، لەماوەی 250 رۆژ شەڕدا زێتر لە 7 هەزار سەرباز بونەتە قوربانی.
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا دەڵێت، لە شەڕی رووسیا و ئۆكرایندا زیاتر لە 61 هەزار سەربازی ئۆكراین كوژراون و لەبەرانبەردا نزیكەی 6 هەزار سەربازی رووسیا.
شویگۆ، سەبارەت بە شەڕی ئۆكرانیا كە ماوەی چەند مانگێكە بەردەوامە گوتویەتی، لەو شەڕەدا تاوەكو ئێستا 61 هەزار و 207 سەربازی ئۆكراینی كوژراون، هەروەها 49 هەزار و 368 سەربازی تر بریندار كراون، تاوەكو ئێستاش 5 هەزار و 939 سەربازی رووسیا لە ئۆكراین كوژراون.
رووسیا بەتەنیا شەڕی خۆرئاوا دەكات
وەزیری بەرگری رووسیا پێی وایە، ئەوان تەنها لەگەڵ ئۆكراینا شەڕ ناكەن بەڵكو لەگەڵ هەموو خۆرئاوا لەجەنگ ـن.
بەشێوەیەج 70 مانگی دەستكردی سەربازی و 200 مانگی دەستكردی تر، كە سەربە خۆرئاوان هاوكاری ئۆكراینا دەكەن، هەروەها 150 راوێژكاری ناتۆ رێنوێنیكاری سوپای ئەوانن.
لە توانایاندایە 300 هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشت بكەن.
گوتەكانی وەزیری بەرگری لەكاتێدایە، لەچەند رۆژی رابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا گوتی،” ژمارەیەكی زۆر سەربازی یەدەگمان هەیە و لە تواناماندایە 300 هەزار سەربازی دیكە رەوانەی جەنگی ئۆكراین بكەین.
ماوەی 8 مانگە جەنگ كەوتوەتە نێو كوچە و كۆڵانەكانی وڵاتی ئۆكراینا، وێڕای وێرانبووی بەشێكی زۆری شار و شارۆچكەكان هەزاران قوربانی سەربازی و مەدەنی لێكەوتۆتەوە.