بەدیعە ئەمیر-زاری كرمانجی:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان جل و بەرگەكان لە لایەن دیزاینەرێكی كورد بە ناوی (لارا هۆمەر دزەیی) دیزاین كراوەو خشڵ و زێر و زیوێكی زۆری لەگەڵ جل و بەرگەكان گونجاندوە و بۆ یەكەم جار لە هەفتە نمایشی پاریس نمایشی كراوە.
ئەو دیزاینەرە دەڵێت ” ماوەی مانگێك نەخەوتووم بۆ ئەنجامدانی ئەوكارەم، لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشم كە موزیكی كوردی تایبەت جل و بەرگەكان نمایش كرا، بەم جۆرە خەونەكەم بەدی هات بەوەی جل و بەرگی كوردیم لەسەر شانۆی جیهانی نمایش كردوە.