زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، دەڵێت: ” بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە ئیدارەی سۆران، تەنها چەند رێكارێكی یاسایی ماوە.
دلیڤان عومەر، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” دوای رەزامەندی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان، تەنها چەند رێكارێكی یاسایی ماوە بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە”.
گووتیشی: ” بە گشتی لە پارێزگای هەولێر 6800 یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێن، بۆ ئەمەش لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بزانین لەم رێژەیە چەند بەر ئیدارەی سۆران دەكەوێت تا دەست بە دروستكردنیان بكرێت”.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشی دەكات: ” ئەوانەی لە وەرگرتنی ئەو یەكە نیشتەجێبووانە سوودمەند دەبن، بریتین لەو كەمدەرامەتانەی پێشوتر لە وەرگرتنی خانوو، زەووی، پێشینەكان، سوودمەند نەبووبن.