وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە سەرچەم قەرزەكانی پێشینە لە هاووڵاتییان وەرگرێتەوە و بە پێچەوانەوە لە كەفیلەكەی وەردەگیرێتەوە .
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی له‌و كه‌سانه وه‌ربگرێته‌وه كه مووچه‌خۆری حكومه‌ت نین و ئه‌گه‌ر هاووڵاتی قهرزهكهی نه‌گێڕێته‌وه له‌مووچه‌ی كهفیلهكهی ده‌بڕدرێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، پێویسته هاووڵاتی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌رزانه‌ی وه‌ك پێشینه وهریگرتوهو كه‌ڵه‌كه‌بوه له‌سه‌ری بیداته‌وه له‌ماوه‌ی دوومانگدا، ئه‌گه‌ر نه‌درێته‌وه ئه‌وا مانگانه له 20% مووچه‌ی كهفیلهكهی ده‌بڕدرێت تا سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌ربه‌پێی زانیاره‌كان، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌و كهسانهنیه كه مووچه‌خۆری حكومه‌تن.
له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 300هه‌زار كه‌س له پێشینه جۆراوجۆره‌كان سودمه‌ند بوون و به‌شێكی زۆریان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تائێستا نه‌یانتوانیوه قه‌رزه‌كانیان بۆحكومهت بگه‌ڕێننه‌وه.