بەدیعە میرۆ- سۆران:
چیای حەسەن بەگ بە پێی هەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزی شوێنەکەی لەبارترین ناوچەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری سەرنج راکێش، بڕیاربوو پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەو شوێنە دروستبکرێت، بە هۆی کێشەی خاوەن زەوییەکان و وەبەرهێنەر کارەکان نەچوونەتە پێشەوە”.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتو گوزاری سۆران لەسەر پڕۆژەی گەشتیاری حەسەن بەگ زانیاری تازە دەخاتەروو گوتی” پڕۆژەی گەشتیاری حەسەن بەگ لە رووی دیزایینەوە پڕۆژەیەکی سەرنج راکێش و کەم وێنیە، سروشتێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە، وەک بیرۆکە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەوێ دەبێتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران”.
بەرێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، باسی لەوەشکرد” بەهۆی بوونی کێشە لە نێوان خاوەن زەوی و وەبەرهێنەر و چەند رێکارێکی ئیداری دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری حەسەن بەگ وەستاوە، لە داهاتوودا پێدا چوونەوەی بۆ دەکەین.