محەممەد مەحموود- رواندز:
چەند ساڵێک بوو رێگایەکی سەرەکی رواندز داخرابوو وهاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەو رێگایە نەدەکرا، بۆ ئاسانکاری هاووڵاتییان شارەوانی رواندز ئەو رێگایەی کردەوە “.
چیایی محەممەدحەسەن ، سەرۆکی شارەوانی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” پاش چەندین ساڵ لە داخستنی دوێنێ دووشەممە 2023/7/3 بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی رواندز، ئەو ڕێگایەی لە ناو بازار بەرەو نەخۆشخانەی رواندز دێت کرایەوە، بۆ ئەوەی هاوشارییان بە ئاسانی و بە زوویی بگەنە شوێنی مەبەست”.
سەرۆکی شارەوانی رواندز، باسی لەوەشکرد پێشتر هۆکاری داخستنی ئەو رێگا سەرەکییە لەسەر خواستی چەند ماڵێک بووە، بە بیانووی خێرایی لێخورینی ئۆتۆمبێل و بوونی منداڵ لەسەر ئەو رێگایەو دوێنێش هەمان داواکاریان هەبووە کەوا رێگاکە نەکرێتەوە، بەڵام ئێمە وەک شارەوانی کردمانەوە، چونکە ئەو رێگایە مۆڵکی گشتییە، نەک تایبەتی.

































































