بەپێی یاسای پشووه فەرمییه‌كانی حکومەتی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بە بۆنەی راگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها ڕۆژی ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ش پشووی فەرمییە کە ڕۆژی سەری ساڵی کۆچی-یە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، ڕۆژی ٢٧ی تەموز لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە ڕۆژی عاشورایە.