دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایگەیاندووە، لە ماوەی ٦ رۆژ دا لە بەرواری ٦/٢٦ تاكو ٧/١ ، نزیكەی 700 هەزار گەشتیار و سەردانیكار لە شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون كە پێكدێن لە گەشتیارانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان، باشورو ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی عێراق.
دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ كاركردن بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتیاران، هاوكات لە رووی چۆنایەتیشەوە هەنگاویان ناوە بە ئاڕاستەی زیادكردنی شەو مانەوەی گەشتیاران لە ڕێگەی هەمەجۆر كردنی چالاكیە گەشتیارییەكان و پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتوگوزار.