زاری كرمانجی-خەلیفان
لەسەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاككردنی رێگای چەند گوندێكی نلحیەی خەلیفان.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” جگەلە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران، خزمەتگوزاری پێشكەش بە گوندنشینەكانیش دەكرێت، لە ڕووی چاككردنی رێگاوبان و پڕۆژەی ئاو و گشت سێكتەرە جیاوازەكان، ئەم پڕۆژانەش قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێن”.
گووتیشی ” لەسەر بوددجەی پەرهپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی ملیارێك و 60 ملیۆن دینار، پڕۆژەی دروستكردنی رێگای گوندەكانی: (ساوا- بەوركە و كونەسیخوڕ) لە سنووری ناحیەی خەلیفانیان سەربە قەزای سۆران جێبەجێ دەكرێت.