مەهدی محەممەد – سۆران :
بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تەنیا لە چوار ڕۆژی جەژندا 92 پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 119 کراوە و 77 سکاڵاش تۆمارکراون.
بێ ئەوەی باس لە جۆری کێشە و سکاڵاکان بکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان دەڵێ : “لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە 28ی حوزەیران تا یەکی تەممووزی 2023، لە هەرێمی کوردستاندا، تیمەکانی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ئەرک دابوون، لەو ماوەیەدا بە گشتی 92 کەس پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 119 کردووە، 77 کەسیش لە نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکاندا سکاڵایان تۆمار کردووە.”
































































