مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” زانكۆ و پەیمانگەكان لە پاڵ وانە وتنەوە، توێژینەوەی زانستی، ئەركی سێیەمی هەیە ئەویش بەرپرسیارەتی كۆمەڵگەیە كە زانكۆ و پەیمانگەكان بەو تواناییەی كە هەیانە پرژێنە ناو كۆمەڵگە و خزمەت بە هەموو لایەنەكانی ژیان بگەیەنێت.
تاڵب محەمەد، راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە ژێر رۆژنایی ئەركی سێیەمی زانكۆ، پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر بە ئەركی خۆی دەزانێت خزمەت بە كۆمەڵگە بگەیەنێت و لەم بوارەشدا پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، چەندین راهێنان و چالاكی زانستی و كارگێری و ئەكادیمی لە پشووی هاویندا ئەنجام دەدات.