زاری كرمانجی – سۆران :
ئەگەرچی وابڕیاربوو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دوای سەرژمێری كردن بۆیان تۆمار بكرێن، بەڵام هەروەكو بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرژمێری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تەواو بووە، بەڵام بڕیاری تۆماركردنیان هەڵوەشایەوە.
لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند:”ئەو كاتەی دەست كرا بە سەرژمێری ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانەوە، بڕیاربوو دوای سەرژمێرییەكە بە فەرمی تۆماریان بكەن. بەڵام وەزارەتی ناوخۆ ئەوەی پێ باش نەبوو و بڕیارەكە هەڵوەشایەوە”.
ئەوەش دەڵێ :” لە پڕۆسەی سەرژمێرییەكە لە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، نزیكەی 19 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا سەرژمێر كران، كە ئەوەش تەواوی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی نەگرتۆتەوە، چونكە رێژەكەیان زۆر لەوە زیاترە.”