مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری داوە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو کامێرای چاودێری بەکار بهێنێت .
عیماد جەمیل ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : “یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەتایبەتیش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕێگرتنە لە ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکان و دووبارەکردنەوەی دەنگدان لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارمان داوە کامێرای چاودێری لە 47 هەزار وێستگەی دەنگدان جێگیر بکەین.”