مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی :
فیلمێكی دۆكێومێنتاری لە دەڤەری بارزان لەسەر ئەشكەوتی شانەدەر و مرۆڤی نیاندەرتاڵ وەك دەسپێكی ژیانی مرۆڤایەتی بەرهەم دەهێندرێت.
لەمبارەیەوە سۆرام ئەمیر، بەرێوبەری فەرمانگەی شوێنەوای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند:” تیمی زانكۆی كامبریج گرێبەستێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كردووە كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ كار لەسەر بە دۆكيومێنتاركردنی ئەشكەوتی شانەدەر بكات، هەروەها زانكۆی ناوبراو گرێبەستێكی تری لەگەڵ بەرێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەناڵی BBC و netfilx ئەنجامداوە بۆ دروستكردنی فیلمێكی دۆكيۆمێنتاری لەسەر ژیانی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر و ژینگەی دەڤەری بارزان”.
ئەوەش دەڵێ:” لە مانگی 12 دەگەڕێنەوە و دوای تەواوكردنی كارەكان لە سەر شاشەی هەردوو كەناڵی BBC بەریتانی و netflix فیلمە دۆكومێنتارییەكە نمایش دەكرێت، كە بەسەرپەرشتی bradshaw Gideon بەرهەمهێنەر و جێبەجێكار لە كەناڵی BBC یە .”
زیاتر گوتی:” ئەمە هەنگاوێكی تری زۆر گرینگە بۆ زیاتر ناساندنی پێگەی ئەشكەوتی شانەدەر لەسەر ئاستی جیهان.”