مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
لە کۆتایدا پاپای ڤاتیکان تووڕەبوون و بێزاری خۆی لە بەرامبەر سووتاندنی قورئان نیشاندا و ئەو ڕەفتارەی بە بێڕێزیکردن بەرامبەر بە وانی دیکە ناو برد.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای چەند ڕۆژ بەسەر سووتاندنی قورئان لەلایەن سەلوان مومیکا پەنابەری عێراقی لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، هاتە دەنگ و گووتی: “ڕێگەدان بە سووتاندنی قورئان، بابەتێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە،” گووتیشی: “پێویستە لەنێوان خەڵکیدا ڕێز لە جیاوازییەکان بگیرێت،”
پاپا باس لەوەش دەکات کە هەست بە تووڕەیی و بێزاری زۆر دەکات بەرامبەر بەم ڕەفتار و ئەوەشی ڕاگەیاند: “پێویستە ئازادی ڕادەربڕین نەقۆزرێتەوە بۆ بێڕێزیکردن بەرامبەر بەوانی دیکە، ڕێگەدان بەم کردارە ڕەتکراوە و سەر کۆنەکراوە.”