د.سەمەدار سەلیم كە سەرپەرشتی ئەم نەشتەرگەرییەی كردووە، رایگەیاند” ژنێك پێشتر پێنج جار چاندنی بلوری بۆ كراوە و سەرینەگرتووە، بۆ جاری شەشەم چاندنەكە سەری گرتووە و پێكەوە چوار منداڵی بووە”.
لە بارەی تەندروستی كۆڕپەكانەوە پزیشكی ناو براو رونیكردۆتەوە” منداڵەكان دوانیان كچ و دوانیان كوڕن و سەرەتا تەندروستیان باش نەبووە، بەڵام دوای چاودێری ئێستا تەندروستیان باشبووە”.
یەكەم جارە لە شاری دهۆك بە شێوازی بلوری چوار منداڵ بە یەك سك لە دایك ببن.