مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لە چوار رۆژی جەژنی قوربان ١٣٤ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆریان کردووە.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا ١٣٤ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆریان كردووە و لەو ژمارەیە ٣ حاڵەتی ژەهراویبوون بە خۆراک و خواردنەوەکان و ١٩ حاڵەتی سکچوون و رشانەوە هەبووە و یەک حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و حاڵەتێکی پێوەدانی ماریش تۆمار كراوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گوتیشی: یەک حاڵەتی بریندار بوون هەبووە، ئەویش کەوتنە خوارەوە بووە، هەروەها لەو ماوەیەدا یەک نەشتەرگەری بچووک کراوە و ٦٠ كەسیش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە.