پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” پڕۆژەی جوانکاری و چاندنی سەوزایی، دانانی سیستمی ئاو بەشێوەی قەترە لە دوورگەی ناوەڕاستی جووتسایدی ناوەندی قەزای چۆمان، هەروەها کۆنکریتکردنی شەقام لە گەڕەکەکانی (شۆڕش، سەروەران، مەمی خەلان و گردمەندیل) لە قەزای چۆمان، كەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
هەژار حەکیم ئەوەشی خستەڕوو:” پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیـی لە شەقامی گشتی هامڵتۆن لە گەڕەکی گردمەندیل لە چۆمان و قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی گەردەگەرد لە قەزای ڕواندز بە درێژای ١٥٠م لەبواری جێبەجێکردن دان”.