نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ماڵئاوایی لە كونسوڵی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوەیش دوای تەواوبوونی ئەركەكەی.
ئەمڕۆ یەكشەم دووی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەیەوە، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ ئەرك و هەوڵەكانی دیكۆتینی بۆ برەودان بە پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فڕەنسا دووپات كردەوە، هیوای سەركەوتنی لە پۆست و ئەركی تازەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی فڕەنسا، سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هاوكاری و پشتگیرییان لە ئەركەكانی، هیوای خواست بە هەمانشێوە لەگەڵ جێگرەوەكەی بەردەوام بن، هەروەها بە پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لە بەرەوپێشبردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فڕەنسا.
برەودان بە پێوەندییەكانی فڕەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.