سهرۆكى شارهوانى رواندز : له پرۆژهى نوێى، یەکەم کاری ئێمە چاککردن و کۆنکریت کردنی ئەو ڕێگایە دەبێت
مەهدی محەممەد – ڕواندز :
ڕێگەی گەڕەکی (گەردە گەرد) زیاتر لە 400 ماڵی لەسەرە و تێکچووە و چاڵی گەورەی لێ دروست بووە، هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە لە ڕێگەی زاری کرمانجی یەوە داواکارن لە چوارچێوەی پرۆژەی چاککردنی ڕێگاوبانی شار، ئهو ڕێگايهش چاک بکرێت، سەرۆکی شارەوانی ڕواندز بەڵێن دەدات کە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆژەی نوێی یەکەم کار چاککردنی ئەو ڕێگایە دەبێت .
چیای محەممەد سەرۆکی شارەوانی ڕواندز، لەسەر داواکاری هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە، دەڵێ : “دوو هەفتە دوای دەستبەکاربوونم، سەردانی ئەو گەڕەکەم کرد و تەواوی ڕێگاکەمان ڕووپێو کردووە، یەکەم داواکاریشمان کە لە ئیدارەی سۆرانمان کردووە، چاککردنی ئەو ڕێگایە بووە، بەڵام کە نەکراوە لەبەر ئەوە بووە تا ئێستا هیچ پارەی پرۆژەی ساڵی نوێی نەهاتووە و پێشتریش داخیل نەکراوە، هەر کاتێک دەستمان بە پرۆژەی نوێی کرد و پارە گەیشتە دەستمان، یەکەم کاری ئێمە چاککردن و کۆنکریت کردنی ئەو ڕێگایە دەبێت،”
هاوکات سەرۆکی شارەوانی ڕواندز باس لەوەش دەکات جگە لە چاککردنی ڕێگاکە، قادرمەیەکیش بۆ هاموشۆی هاووڵاتییان لە تەنیش سەنتەری لاوان دروست دەکرێت بۆ سەر ڕێگەی گشتی بازاڕ .