سادق عەبدولڵا – مێرگەسۆر:
سەفەر سوار، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربان زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەكانی دەڤەری بارزانییان كردووە و بە تایبەتی گەشتیاران سەردانی چام و رێزان و گەلی زۆرەگڤان، گروپی رافیتینگ بەبەردەوامی سەردانی شوێنی گەشتیاری دەكەن.”
بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، گوتیشی:” هاتنی ژمارەی زۆری گەشتیار بووە مایەی دڵخۆشی بۆ خاوەن ماركێت و رێستورانتەكان، هەروەها پێش ئەوە گەشتیار بێتە دەڤەری بارزان رێنمای پێیان دەدەین كە ژینگەی دەڤەرەكە پاك رابگرن و پابەند بن بە ژینگە پارێزی.