زاری كرمانجی-سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە پرۆژەی جووت سایدی سۆران – رواندز وەستاوە و بەرپرسی هونەر و پڕۆژەكان، لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران یش هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی گرفتی تەكنیكی.
زاری كرمانجی بەدواداچوون لەسەر وەستان و سست بەرێوەچوونی پرۆژەكە دەكات و ئەندازیار كوردۆ، بەرپرسی هونەرو پڕۆژەكان، لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، لەمبارەیەوە دەڵێ: ” پڕۆژەی شەقامی سەرەكی (سۆران-ڕواندز) بەرامبەر چواڕییانی حەریق، دوای دەستپێكردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی لەرووی تۆڕی ئاو و هێلەكانی كارەبا درووست بوو، بەمەش چەند رۆژێكە سستی تێكەوتووە، بەڵام پڕۆژەكە بەردەوامە و رانەگیراوە”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا گرفتەكە چارەسەر كراوەو دەست دەكرێتەوە بە چاككردنەوەو قیڕتاوكردنی ئەم شەقامە سەرەكییە”.