زاری کرمانجی – سۆران :
لەنێو چوونی ملیۆنان ماسی ڕووباری دیجلە و فورات، بە هۆی دروستکردنی بەنداوی نوێی و گڵدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێران، عێراقییەکانی تووڕە کردووه و حکومەت بە خەم سارد و کەمتەرخەم دەبینن لەبەرامبەر لەنێو چوونی ئەو سامانە گرنگەی وڵات.
ڕووداوی بە کۆمەڵ لەنێو چوونی ماسییەکانى ساڵی 2018، جارێکی تر دووبارە بووە و ڕوانگەی ژینگەی عێراقیش ئەم ڕووداوە بە کارەسات ناو دەبات و هۆشداریش دەدات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی وشکەساڵیی و دەڵێ : “ماوەیەکی زۆر نییە ئهوانهمان ئاگادار کردەوە کە پەیوەندییان بە دۆسیەی ئاوەوە هەیە، کە هاوینی ئهمساڵ، سەروەت و سامانی ئاو و ئاژەڵی وڵات لە ناو دەبات.”
ئەو ڕوانگەیە دەسەڵاتدارانی عێراقی بە کەمتەرخەم دەبینێت لە چارەسەرکردنی پرسی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەڵێ: ” دەسەڵاتدارانی عێراق پرسی چارەسەرکردنی ئاو جێ دەهێڵن و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ناکەن، لە ئێستادا لە ئەنجامی کەمی ئاو، لە ناحیەی ئەلمەجەر لە میسان بە ملیۆنان ماسی مردوون، ئەمەش بە هۆی وشکبوونەوەی ئاوەکەیە و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە و فوراتە.”