مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
عسمەت سەبری، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، هیچ رووداوێکی هاتووچۆ رووی نە داوە، سەرەڕای هاتنی گەشتیارێكی زۆر بۆ سنوورەكە”.
گوتیشی:” نەبوونی رووداوی هاتووچۆ لەو چوار رۆژەی جەژن، دەگەرێتەوە بۆ پابەند بوونی شۆفێران بە یاساو رێساكانی هاتووچۆ و شەو نخونی كارمەندانی هاتووچۆ.