پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” پێشتر دانانی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، لە پارێزگای هەولێر دیاری دەكرا، بەڵام لەم مانگەوە نرخەكە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەردەچێت.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم گووتیشی:” دوو لیژنە پێکهێنراوون لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لیژنەیەک تایبەتە بە نرخ و ڤۆلتیەو کێشە تەکنیکییەکان، هەروەها لیژنەیەکیش تایبەتە بە مۆلیدە ئەهلییەکان لەم لیژنانەش ئەندامی لیژنەی کارەبای تێدایە.
دەشڵێت ” لەم مانگەوە نرخ مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئیدارەی سۆران دیاری دەكرێت، بەپێی نرخی سووتەمەنی و پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان، بۆیە دانانی نرخ لە مانگێک بۆ مانگێکی دیکە گۆڕانی بەسەر دادێت .”