زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای سۆران و گوندەكانی ناحیەی خەلیفان ئەنجام دەدرێن.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لە درێژەی سەردانە مەیدانیەكانیدا هەفتەی رابردوو هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەیاوەری قائیمقامی قەزای ناوەند و سەرۆكی شارەوانی سۆران، سەردانی هەریەك لە پڕۆژەكانی دروستكرنی رێگا و شەقامەكانی گەڕەكی (هەندرێن، برادۆست و گوندی هاودیان)یان، لە سنووری قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان بەسەر كردەوە، كە تێچووی پڕۆژەكان زیاتر لە ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە”.
گووتیشی ” لە هەمان رۆژدا سەردانی پڕۆژەی دروستكردنی رێگای گوندەكانی: (ساوا- بەوركە و كونەسیخوڕ) لە سنووری ناحیەی خەلیفانیان كرد، گووژمەی پڕۆژەكە ١ ملیار و ٦٠ ملیۆن دینارە، ئامانجی سەردانەكان بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە كارەكان و گرفتی پڕۆژەكان.