زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە :”ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.”
سبەینێ دووشەممە 3ی تەممووزی 2023، ئاسمان وەکوو ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 40 پلەی سیلیزی دەبێت .