پشتیوان كەریم- سۆران:
بەرپرسی بنكەی ڤێتێرنەری سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات ” لە كوشتارگەكانی سنووری قەزاكانی (سۆران، چۆمان، رواندز، سیدەكان) زیاتر لە 1080سەر ئاژەڵ بۆ قوربانی سەر بڕاون.
د. سەیدەوان عومەر، روونیشكردوە:” لە سنووری ئیدارەی سۆران پێنج قەزا هەن، تەنها ئاماری قەزای مێرگەسۆرمان لانییە، لە سنووری قەزاكانی دیكە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قوربانی (298 رەشەوڵاخ 187سەر مەڕو 598 سەر بزن گیسك) سەربڕاون كە كۆیی گشتی 1081 سەرئاژەڵ بوونە، لە كوشتارگەكان سەر بڕاوون”.
بەرپرسی بنكەی ڤێتێرنەری سۆران، گووتیشی ” لەم رێژەیە نزیكەی پازدە سەر ئاژەڵ، لە لایەن لیژنەی تەندروستی و ڤێتێنری رەتكراونەتەوە سەر نەبڕاووەن بەهۆی گومان لە بوونی نەخۆشی لە ئاژەڵەكاندا.

































































