زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی ئامارێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، كه 311 كهسيان له ئيدارهى سهربهخۆى سۆران، بە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانی گەشتی حەجیان ئەنجام داوە و سبهى دووشهممه يهكهم كاروانى دهگهڕێنهوه .
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو هەفتەیە يهكهم كاروانى حاجییان دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە بارەی گەڕانەوەی حاجییانی کورد، گوتی: “ئەوانەی بە ڕێگەی وشکانیدا گەشتەکەیان کردووە، 3 / 7 / 2023 بە یەک كاروان و بە پاس دەگەڕێنەوە، هاوکات ڕۆژی هەینی 7 / 7 / 2023 كاروانى یەکەمی ئەوانەی بە ڕێگەی ئاسمانیدا گەشتەکەیان کردووە دەگەڕێتەوە و بڕیارە تا 12 / 7 / 2023 ، تەواوی حاجییان بە چەند وەجبەیەک بگەڕێنەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان”.
لە حەجی ئەمساڵدا چوار حاجیی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە و تەرمەکانیان هەر لە وڵاتی سعوودیە ئەسپاردەی خاک کران .