پشتیوان کەریم- سۆران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” پلانی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەژێر چاودێری و به سەرپەرشتی عهمید سەران لهتیف، بۆ هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان بەسەرکەوتوویی جێ بەجێ کرا.
عەقید شەماڵ دێواری، روونیشیکردەوە: سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانمان له هەر چوار رۆژی جەژن لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لە خزمەت هاووڵاتییان دابوون وێڕای جەنجاڵی و ئەستەنگی هاتووچۆ و هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ شوێنە گەشتیاریەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
گووتیشی :” لە چوار رۆژی جەژن هیچ رووداوێکی کوشتن و دزی و شەڕ رووی نەداوە لەسنووری ئیدارەی سۆران، تهنها هاووڵاتییەك له یەکێک لە سەیرانگاکان تەقەی کردبوو دواتر خۆی رادەستی پۆلیس كرد بە پێیی فهرمانی دادوەر بەمادەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.